ساڵحی : بەرجام جادەی یەک لایەنە نییە
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران وێڕای ڕەخنە گرتن لە چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام و بێ بەڵێنیەکانی ئورووپاییەکان لە جێ بە جێ کرانی بەڵێنەکانی خۆیان جەختی کرد : ئێران ناتوانێ قەبووڵ بکات کە بەرجام جادەی یەک لایەنە بێت .
عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران لە وتووێژیدا لە گەڵ هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیون وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە لایەنە ئوروپاییەکانی بەرجام لەو ڕێککەوتنەدا بێ بەڵێنییان کردووە وتیشی : بە پێی بەرجام بڕیار بوو بایکوتەکان لابچێت بەڵام ئەوان بایکوتەکانیان هەڵنەوەشاندەوە و ئێران ئیدی بەرتەسکیەکی نیە . ساڵحی وێڕای ئاماژە بە کەم کردنەوەی بەڵێنە بەرجامیەکانی ئێران وتیشی : ئێران بە دەر لە چوارچێوەی بەرجام کار ناکات بەڵکوو بە پێی بڕگەکانی 26 و 36ی ئەو ڕێککەوتنە ؛ بەڵێنەکانی خۆی کەم دەکاتەوە . سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران جەختیشی کرد ئێران بە پێی بەرجام دەتوانێ هاوتەریب لە گەڵ ڕەفتاری لایەنەکانی ئەو ڕێککەوتنە لە بەڵێنەکانی خۆی کەم بکاتەوە تا هاوسەنگیەک لە بەرجام دا بە دی بێنێت . ساڵحی بە وتنی ئەوەی کە ئێران تەنیا لە چوارچێوەی دەسەڵاتداریەتی و بەرژەوەندی نیشتمانی خۆی هەنگاو هەڵدەگرێت هێواداری دەربڕی : هەموو لایەنەکانی بەرجام بەڵێنەکانی خۆیان جێ بە جێ بکەن . ئێران 8 مەی 2019 ساڵێک دوای چوونەدەری یەک لایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و دوای سەلمێندرانی ناکارامەیی ڕێکارەکانی پێشنیاری ئوورپا بۆ قەرەبوو کردنەوەی شوێنهاتەکانی ئابووری چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام ڕایگەیاند بەشێک لە بەڵێنە بەرجامیەکانی حۆی بە پێی بڕگەکانی 26 و 36 هەڵدەپەسێرێ . کەم کردنەوەی بەڵێنەکانی بەرجامی ئێران لە چوار هەنگاودا بریتیە لە بەرز کردنەوەی پیتاندنی یورانیوم لە سێ پوینت 67لە سەد زۆر کردنی پاشەکەوتی ئورانیومی پیتندراو ڕاگرتنی هەموو بەڵێنەکان لە بواری لێکۆڵینەوە و دەسپێکی پیتاندن و بەرهەم هێنانی دووبارەی ئورانیوم لە دامەزراوەی ناڤۆکی فوردو بووە .