ته‌مووز 06, 2020 13:43 Asia/Tehran
  • وڵامی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بە نامەکەی هەنییە : ئێران لە هیچ هەوڵێک بۆ بەرپەرچدانەوەی شەڕڕی رژێمی زایۆنی درێخی ناکات

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە وڵامی نامەی سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس لە بارەی گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییانەی فەلەستین ، جەختی کردەوە لەسەر داکۆکیی ئێران لە خەڵکی چەوساوەی ئەم سەرزەمینە و بەرپەرچدانەوەی زشەڕڕی رژێمی ساختە و داگیرکەری زایۆنیی .

ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لەم نامەیەدا ڕوو لە ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس کە رۆژی دوشەممە بڵاوبووەوە ، وێڕای رێزگرتن لە هەنگاوەکانی خۆڕاگریی فەلەستینی لە بەرەنگاربوونەوەی پیلانەکانی ئەمریکا و رێژی زایۆنی کە بووەتە هۆی سەربەرزیی ئۆمەتی ئیسلامیی جەختی کردەوە : دوژمنی داماو کە لە  بواری مەیدانیی  شکستی قەرەبوونەکراوی بەرکەوتووە ، ستراتژیی فراوانخوازیی خۆی و پێشێلکردنی مافی رەوای فەلەستینیەکان سەرەتا بە گوشاری ئابووریی و گەمارۆی غەززەی ستەملێکراو و ئینجا بە فێڵ و دهۆی دانوستان و گەڵاڵەی ئاشتی و سازان پێوشوێن دەگرێ .

 ئایەتوڵڵا خامنەیی فەرمووی : رەوتی خۆڕاگریی و گەلی ئازای فەلەستین بە لۆژیکی ئاوەز و ئەزموون ، ملکەچی هەڕەشە و تەماح بەرخستنی دوژمنان نەبووە و وەک رابردوو بە ڕاوەستاویی نموونەیی خۆی رێگەی سەروەرەیی و شەرەفی بڕیوە و لەمەوبەدواش لەم ڕێگا ڕاستەدا هەنگاودەنێ .

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لەم نامەیەدا وێڕای پێداگریی لەسەر پێویستیی پاراستنی وشیاری و یەکدەنگیی و یەکڕیزیی خەڵک و لایەنە فەلەستیتنەکان بۆ پوچەڵکردنەوەی نەخشە و پیلانە وەیشوومەکانی دوژمن فەرمووی : کۆماری ئیسلامیی وەک رابردوو لەسەر بنەمای ئەرکی دینی و مرۆیی وبە گوێرەی پڕنسیپە بایەخمەندەکانی شۆڕشی ئیسلامیی لە هیچ هەوڵێک بۆ پشتگری کردنی گەلی فەلەستین و مسۆگەربوونی مافی ئەوان و بەرپەرچدانەوەی  شەڕڕی رژێمی ساختە و داگیرکەری زایۆنی درێخیی ناکات .

سەرپەیڤ

بۆچوونت