مەرجی سەرەکیی ئێران بۆ سەفەری گەشتیارانی عێراقی
ئاب 03, 2020 23:46 Asia/Tehran
وەزاڕەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند: حکوومەتی ئێران مەرجی ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ گەشتیارە عێراقیەکان داناوە.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی دەنگوباسی مێهر, وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "پێمان راگەیەندراوە هەر گەشتیارێک کە دەیەوێت گەشتی ئێران بکات دەبێت پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای کردبێت و ئەنجامەکەی پێبێت".
جەخت کراوە کە هەر گەشیارێکی عێراقی بە هەر هۆکارێکی گواستنەوە سەردانی ئێران بکات، دەبێت سەلامەتی خۆی سەلماندبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە: "بڕیارەکە لە سبەینێ سێشەممەوە جێبەجێ دەکرێت، هەر گەشیارێکی عێراقی بە هەر هۆکارێکی گواستنەوە سەردانی ئێران بکات، دەبێت پێشتر لەرێگەی ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆناوە سەلامەتی خۆی سەلماندبێت".