توئیتی وەزیری دەرەوەی سویسرا لە ئیسفەهان : سەردانی مرواری ڕۆژهەڵاتم کرد
ئهیلوول 05, 2020 17:42 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی سویسرا دوای سەردانی لە شاری گەشتیاری و مێژوویی ئیسفەهان لە ناوەندی ئێران ئەو شارەی بە مرواری ڕۆژهەڵاتی ناڤین وەسف کرد .
وەزیری دەرەوەی سوویسڕا کە ئەمڕۆ لە چوارچێوەی سەفەرێکی فەرمی گەیشتە ئێران و لە سەرەتای سەفەری بۆ ئێران چوو بۆ شاری مێژوویی و گەشتیاری ئیسفەهان و دوای چوونی بۆ ئیسفەهان لە پەیجی توئیتری خۆی بە بڵاو کردنەوەی وێنەگەلێک لە ئیسفەهان نووسی سەردانی مرواری ڕوژهەڵاتی ناڤینم کردووە .
ئیگناتسیۆ کاسیس وەزیری دەرەوەی سویسرا لە پەیجی توئیتری خۆی دا نووسی سەردان لە شاری ئیسفەهانی ئێران ناسینی فەرهەنگ و خەڵکەکەی ، بۆ پەیوەندی باشی دیپلوماتیک پێویستە .