روحانی : ئەمریکا لە گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆ،ی لە دژی ئێران تووشی نوشوستی ھێنانی کەم وێنە بووە
سەرۆکی کوماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بە ھەنگاوە تێکدەرەکانی ئەمریکا لە دژی ئابووریی ئێران گوتی : دوژمن لە گەیشتن بە ئامانجە ستراتژیکیەکانی خۆی نەک ھەر ناسەرکەوتوو بووە بەڵکوو تووشی شکستی کەموێنەش بووە .
حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی یەکشەممە لە ئاھەنگی دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندنی زانکۆکان و ناوەندەکانی خوێندنی باڵای ئێران کە بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس بەڕێوەچوو ، گوتی : دوژمنانی گەلی ئێران کە بۆ مسۆگەربوونی ئامانجەکانی خۆیان لە چەند قۆناغ ، ئەنجوومەنی ئاسایشیان بە پاشخانی خۆیان دەزانی ، لە چەند مانگی رابردوودا شکستی مێژووییان بەرکەوتووە .
روحانی بابەتە گرنگەکانی وەک گەڵاڵەی درێژکردنەوەی چەکەمەنیی ئێران و ھەوڵدان بۆ کاراکردنی میکانیزمی پەلەپیتکە لە لایەن ئەمرێکا لەسەر بنەمای بڕیارنامەی 2231 ی رێکخراوی نەتەوەکانی لەو حاڵەتانە ناوبرد کە ئەمریکیەکان لە جێبەجێ کردنیان لە ئەنجومەنی ئاسایش دا تووشی شکستی مێژوویی ھاتوون .