ئه‌یلوول 16, 2020 16:24 Asia/Tehran
  • زەریف ڕوو لە ترەمپ: کاتی داچەڵەکانە

وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ڕەت کردنەوەی چەواشەکاری و بانگەشە میدیاییەکانی ڕۆژئاوا سەبارەت بە تیرۆری باڵوێزی ئەمریکا نووسی: کاتی داچەڵەکانە.

«موحەممەد جەواد زەریف» کاتی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران شەوی چوارشەممەلە توییتێکدا وێڕای ئاماژە کردن بە بانگەشەی میدیایەکی ڕۆژئاوا سەبارەت بە تیرۆری باڵوێزی ئەمریکا لە ئەفریقیای بتاشووری نووسی: درۆزنە ھەمیشەییەکە بە ھێنانە ئارای وشدارێکی درۆینە، «دۆناڵد ترەمپ»ی چەواشە کرد بۆ ئەوەی دوژمنی ژمارە یەکی داعش تیرۆر بکات.

ماڵپەڕی بڵاو کراوەی « پۆلیتیکۆ» بە گێڕانەوە لە خۆی وتەنی ڕاپۆرتی ھەواڵگرییەکانی ئەمریکا و کاربەدەستانی نزیک لە دەوڵەتی ئەمریکا، بتنگەشەی کردووە کە ئێران ھەروا لە ھەوڵی سەندنی تۆڵەی ژەنراڵی شەھید «قاسم سولەیمان»ی فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییە.

ئەم میدیا ئەمریکییە بە گێڕانەوە لە سەرچاوە نەناسراوەکان بانگەشەی کردووە کە تاران بە مەبەستی سەندنی تۆڵەی سەرداری شەھید حاج قاسم سولەیمانی بە نیازی تیرۆر کردنی «لانا جەی مارکس» باڵوێزی ئەمریکا لە ئەفریقیای باشوورییە.

 

سەرپەیڤ