شەھیدبوونی دوو سنوورپارێزی ئێرانی لە تێکەھڵچوون لە گەڵ چەکدارانی شەڕاشۆ
ئهیلوول 27, 2020 09:02 Asia/Tehran
دوو کەس لە سنووروانانی کوماری ئیسلامیی ئێران لە شەڕ و لێکدان لە گەڵ چەکدارانی شەڕاشۆ لە باشووری رۆژاوای ئێران شەھید بوون .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، سەردار سەرتیپ لوتفەلی پاکباز فەرماندەی سنووروانیی پارێزگەی خوزستان گوتی : دوانیوەڕۆی شەممە تیمێکی دەریایی سنووروانی لە ھورولعەزیم خەریکی گەڕان و ئەنجامدانی فەرمانبەریەتی بوو کە چەکدارانی شەڕاشۆ بەگژیان داھاتن .
نابراو وتی لەم تێکھەڵچوونەدا دوو سنوورانی ئێران شەھید بوون و چەکدارانی شەڕاشۆش زیان و خەساریان پێگەیشت کە دوای وەرگرتنی زانیاریی ورد لە رێگەی میدیای فەرمیی رایدەگەینین .