ئه‌یلوول 28, 2020 00:20 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ئێران بۆ  ھەوڵدان بە مەبەستی کۆتایی ھێنان بە کێشەی نێوان ئەرمەنستان و ئازەربایجان

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە پێوەندیەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ ھەردوو ھاوشانی ئەرمەنی و ئازەربایجانیی خۆی ، خوازیاری دان بەخۆداگرتنی دوو لایەن و کۆتایی ھێنان بە شەڕ و بارگرژیی بوو .

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو پێوەندیە تەلەفۆنیانەدا ئامادەیی تارانیشی  بۆ ھەر ھەوڵێک لەپێناو کوتایی ھ ێنان بە کێشە و ئاڵۆزیی نێوان دوو وڵات راگەیاند .  

دوێنێ یه‌کشه‌ممه‌ شه‌ڕی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له‌ هه‌رێمی ناگۆرنۆ قه‌ره‌باغ رویدا و وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌رمینیا رایگه‌یاند که‌ دوو هه‌لیکۆپته‌ر و سێ فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی ئازه‌ربایجانی خستوه‌ته‌ خواره‌وه‌ و سێ تانکیشیان تێکشاندوه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌رمینیا گرته‌ی ڤیدیۆیی تێکشکاندنی تانکه‌کانی ئازه‌ربایجانی بڵاوکردوه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاندوه‌ که‌ دوان له‌ تانکه‌کانیان تێکشاندوه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ که‌ له‌ هێرشه‌که‌ی ئازه‌ربایجاندا بۆسه‌ر ئه‌رمینیا چه‌کدارانی سوریاش که‌ تورکیا ره‌وانه‌ی شه‌ڕه‌که‌ی کردون، پشتیوانییان له‌ ئازه‌ربایجان کردوه‌.

له‌ وه‌ڵامی ئه‌رمینیا، ئازه‌رباجیان رایگه‌یاند که‌ هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ هێرشێکی چڕیان بۆسه‌ر بنکه‌ سه‌ربازی و ناوچه‌کانی هێڵی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولا ده‌ستپێکردووه‌ و خه‌ڵکی مه‌ده‌نی کوژراون.

هاوکات تورکیا له‌سه‌ر شه‌ڕه‌که‌ی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ لێدوانی خۆیدا و مولود چاوشئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ پێی وایه‌ که‌ ئه‌رمینیا سنوری خۆی به‌زاندوه‌ و وتی "ئه‌مجاره‌ ئه‌رمینیا له‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا وه‌ڵامی خۆی وه‌رده‌رێته‌وه‌".

وتیشی که‌ له‌سه‌ر ئه‌و گرژییانه‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا په‌یوه‌ندیی به‌ ئیلهام عه‌لیێڤ، هاوتا ئازه‌رییه‌که‌یه‌وه‌ کردوه‌ و دۆخه‌که‌یان تاوتوێ کردوه‌.

 

سەرپەیڤ