ویلایەتی: ڕەوتی خەیانەت کردن لە ئارمانجی فەلەستین ڕوخانی دەستەڵاتدارانی دەستنیای لێ دەکەوێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i387159-ویلایەتی_ڕەوتی_خەیانەت_کردن_لە_ئارمانجی_فەلەستین_ڕوخانی_دەستەڵاتدارانی_دەستنیای_لێ_دەکەوێتەوە
سکرتێری گشتیی کۆگەی جیھانیی ڕاچەنینی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی ھێندێک لە وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ڕژێمی زایونی وتی: ڕەوتی خەیانەت و پشت کردن لە ئارمانی فەلەستین سەرەنجام ڕووخانی دەستەڵاتدارنی دەستنیای لێ دەکەوێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 29, 2020 21:43 Asia/Tehran
  • ویلایەتی: ڕەوتی خەیانەت کردن لە ئارمانجی فەلەستین ڕوخانی دەستەڵاتدارانی دەستنیای لێ دەکەوێتەوە

سکرتێری گشتیی کۆگەی جیھانیی ڕاچەنینی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی ھێندێک لە وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ڕژێمی زایونی وتی: ڕەوتی خەیانەت و پشت کردن لە ئارمانی فەلەستین سەرەنجام ڕووخانی دەستەڵاتدارنی دەستنیای لێ دەکەوێتەوە.

«عەلی ئەکبەر ویلایەتی» ڕۆژی سێ شەممە لە سیانزەھەمین دانیشتنی ئەنجومەنی باڵای کۆگەی جیھانیی ڕاچەنینی ئیسلاتمی مە بە شێوەی ئۆنلاین بەرپا کرا، وێڕای ئاماژە کردن بە ڕۆڵی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە پێکھاتنی دیالۆگی خۆڕاگری وتی: شوێنھاتەکانی ئەم دیالۆگە، یەکگرتن و بەکانگیر بوونی موسڵمانانی ناوچەکەو جیھان، شکست ھێنانی پبلانەکانی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی، گۆڕدرانی جوگرافیای سیاسیی ناوچەکەو شکانی پۆرتی ڕژێمی زایونی لە بەرەوڕوو بوونەوەی سەربازی لەگەڵ ئینتیفازەی جەماوەری چەوساوەی فەلەستین دا بووە.

ویلایەتی وتیشی: ئەمریکییەکان و زایونییەکان دوابەدوای شکست ھێنانی گەڵاڵەی «سەودای سەدە» بە مەبەستی ھەڵفریواندنی بیروڕای نێوخۆ لە سەروبەندی ھەڵبژاردن دا ، داشە ناوچەییەکانیان ھان داوە ھەتا بە ئاشکرا کردن و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییە نھێنی و پڕلەشەرمەکانیان لەگەڵ ڕژێمی زایونی خزمەتێکی دیکە بکەن بە لۆبیی زایونییەکان.