تشرینی یه‌که‌م 07, 2020 11:02 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ئێران بۆ چارەسەریی ناکۆکییەکانی ئیرەوان و باکو ئامادەیە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر کۆتایی ھاتنی ھەرچی خێراتری پێکدادانەکانی نێوان ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجان، وتی: ئێران بۆ چارەسەریی ناکۆکییەکانی نێوان ئیرەوان و باکو بە پێی یاساوڕێساو مافی نێونەتەوەیی ئامادەیە.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «ئیلھام عەلی ئێف» سەرۆک کۆماری ئازەربایجان، وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە دەستوەردانی شیمانەیی وڵاتانی دیکە لە کێشەی قەرەباغ و تەشەنە پێ دانی ئەم تێکھەڵچوونانە بەرەو شەڕێکی قورسی ناوچەیی، وتیشی: ئاسایشت و سەقامی ناوچەکە بەتایبەت ناوچە سنوورییەکانی باکووری ئێران بۆ تاران گەلێم گرینگە و ئەم کێشەیەو بەردەوامیی ناھێمنیی سنوورەکان نابێ بەستێن بۆ کنەی ھێندێک لە تاقمە تیرۆریستەکان خۆش کات.

سەرۆک کۆماری ئازەربایجانیش وێڕای خۆشحاڵی دەریڕین لە وتووێژی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران، ستایشی ھەڵوێستەکاریگەرەکانی تاران و پێداگرتن لە سەر پارێزرانی سەروەریی خاک و چارەسەریی کێشەی قەرەباغی کرد.

«ئیلھام عەلی ئێف» سەرۆک کۆماری ئازەربایجان، وێڕای پێداگرتن لە سەر تێگەییشتن لە نیگەرانییەکانی سەرۆک کۆماری ئێران سەبارەت بە ئاسایشتی سنوورەکان و ھەگەر پێدزەی تاقمە تیرۆریستەکان لە کاتی تێکچوونی ئاسایشتی ئەم ناوچەیە، وتیشی: کۆماری ئازەربایجان ناھێڵێ ئەم کێشەیە ببێتە ھۆی ناھێمنی لە وڵاتانی دراوسێ.

سەرپەیڤ