نیگەرانیی ئێران و ڕووسیا لە ئامادە بوونی ترۆڕیستان لە ناوچەکەدا بە بیانووی کێشەی قەرەباغ
سەرۆک کۆمارانی ئێران و ڕووسیا نیگەرانیان دەربڕی لە وەی کە کێشەی قەرەباغ ببێتە شەڕێکی ناوچەیی بە هۆی دەسوەردانی وڵاتانی دیکە و ئامادە بوونی تڕوڕیستان لە ناوچەکەدابە بیانووی تێکهەڵچوونی ئەرمەنستان و کۆماری ئازەربایجان .
حەسەنی ڕوحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی شەمە لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا لە گەڵ ولادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا بە وتنی ئەوەی کە تێکهەڵچوونی سەربازیی کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستان بو تاران زور تاڵ و نیگەرانی هێنەرە وتیشی: دەسوەردانی ئەگەریی هەندێ لە وڵاتانی دیکە لەو تێکهەڵچوونە دا دەبێتە هۆی بەربڵاو بوون و درێژەی قەیرانەکە .
ڕوحانی هەروەها بە دەربڕینی نیگەرانی خۆی لە ئامادە بوونی ژمارێک لە گرووپە ترۆڕیستیەکان لەتێکهەڵچوونەکانی ناوچەی قەرەباغ وەبیریشی هێنایەوە ئامادە بوونی تیرۆڕیستان دەتوانێ بۆ ئێران ؛ ڕووسیا و گشت ناوچەکە مەترسیدار بێت . سەرۆک کۆماری ڕووسیاش لەو پەیوەندیە تەلەفونیەدا کە زیاتر لە کاژێرێکی خایاند وێڕای شیکردنەوەی کردەوەکانی ئەووڵاتە بۆ چارەسەری کێشەی قەرەباغ وتی: هەڵوێستی ئێران لە پرسەکانی ناوچەکە بۆ وێنە قەیرانی قەرەباغ گرینگایەتیەکی زۆری هەیە.