ڕوحانی : ئێران لە هەمبەر کۆرۆنادا لە سەر پێی ڕاوەستاوە
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی : ئێران لە هەمبەر کورۆنادا پشت ئەستوورە بە لێهاتوویی هێزە ناوخۆییەکانی .
حەسەنی ڕوحانی سەرۆک کوماری ئیسلامی ئێران لە دانیشتنی ئەرکانی نیشتمانی کورونای ئێران بە ئامادە بوونی ڕێبەری مەزنی شوڕشی ئیسلامی بە ئاراستە کردنی ڕاپۆڕتێک لە چالاکیەکانی بەرەنگاربوونەوەی کورۆنا لە هشت مانگی ڕابردوودا وتیشی : لە سەرەتای پەرە سەندنی کۆرۆنا دا کەس حازر نەبوو کەرەستەی پێداویست وەکوو کیتی ناسینەوە ، دەزگەی هەناسە و ئوکسیژێن ئیمکانات وکەرەسەی ئای سی یو و تەنانەت دەمامک بداتە ئێران بەڵام بە پشت بەستن بە کۆمپانیاکانی بنەما زانست ئەو کەل وپەلانە بە خێرایی بەرهەم دێت و ئێستاکە هیچ کێشەیەک لەو بوارەدا نیە .
ڕوحانی وتیشی وڵاتانی دیکە، تەنانەت لەپرسەکانی هاوپەیوەند بە مافی مروڤ تەندروستی و دەرمان و ڕزگار کردنی گیانی مڕوڤەکان یارمەتی بە ئێران نادەن ئەگەرچی دروشمی زور ئەدەن .
سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران ویڕای ئاماژە بەوەی کە خێرایی بڵاو بوونەوەی ڤایروسی کۆرونا 9هێندەی سەرەتای بڵاو بوونەوەی ئەو ڤایروسە بووە وتیشی بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەو ڤایرۆسە هێشتا هیچ ڕێگایەک جگە لە لەبەرچاوگرتنی خاڵە تەندروستیەکان وپێشگرتنی نیە .