زەریف: ئامادە بوونی تیرۆریستان لە ناوچەکە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران جێگای قەبووڵ نییە
تشرینی یهکهم 28, 2020 12:59 Asia/Tehran
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئامادە بوونی تیرۆریستان لە ناوچەکەی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران بە جێگای قەبووڵ نەزانی.
«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێ شەممە وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە ئامادە بوونی تیرۆریستان لە ناوچەکە، وتیشی: ئامادە بوونی تیرۆریستان لە ناوچەکە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران جێگای قەبووڵ نییە.
زەریف وتیشی: ڕێزنان لە سەروەریی خاکی کۆماری ئازەربایجان و چارەسەریی کێشەکان لە ڕێگای ئاشتیانەو نەگۆڕبوونی سنوورە نێونەتەوەییەکان لەو بنەمایانەی دیپلۆماسیی کارای کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستپێشخەرییەکی بۆ چارڕەسەریی ھەمیشەیی گێشەی قەرەباغ ئامادە کردووە کە بەم نزیکانە ئاشکرای دەکات و ئینجا لە مۆسکۆو یەریڤان پێ و شوێنی دەگرێت.