ڕوحانی : بەرتەسکیی نوێ لە ناوەندەکانی 25 پارێزگا و 46 شاری ئێران دادەمەزرێت
سەرۆک کوماری ئیسلامی ئێران وتی : بە پەسەن کردنی ئەرکانی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کورۆنا بۆ ماوەی دە ڕۆژ بەرتەسکیگەلێکی نوێ لە ناوەندەکانی 25 پارێزگا و 46 شار لە وڵات دادەمەزرێت .
حەسەنی ڕوحانی سەرۆک کوماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی شەمە لە دانیشتنی ئەرکانی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی کورۆنا وتیشی لە چوارچێوەی ئەو بەرتەسکیانە هەموو ئەو کارانەی کە بە گشتیی هاوپەیوەندە بە هەموو چالاکیەکانی فێرکاری و کوبوونەوە لە ڕێ و ڕەسمگەلی جوراوجۆر لە ڕوژی چوارشەمەی داهاتوو بۆ ماوەی دە ڕۆژ قەدەغە دەکرێت .
ڕوحانی وتیشی بەرتەسکیگەلێکیش کە بەرلەوە بۆ43شار پەەسەن کرابوو لەو دانیشتنەدا درێژ کراوەتەوە .
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە درێژەدا بە وتنی ئەوەی کە بۆ سەرکەوتن لە هەمبەر کورونا هەموو دەبێ ئەرکی دیاریکراوی خۆیان جێ بەجێ بکەن وتی : خەڵک دەبێ بە هەموو تواناوە بێنە مەیدان و بە لەبەرچاو گرتنی تەواوی خاڵە تەندرستیەکان یارمەتی حکومەت بدەن بۆ بەرەنگار بوونەوەی کورونا .
......................