تشرینی دووه‌م 07, 2020 15:18 Asia/Tehran
  • روحانی : حکومەتی داھاتووی ئەمریکا پێبەندی یاسا و رێساکان بێت

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە بایکۆت کەرانی وڵات ، رێگایان نادروست و نابجێ بووە جەختی کردەوە : حکومەتی داھاتووی ئەمریکا پێبەندی یاسا و رێساکان بێت .

سەرۆک کۆماری ئێران بە وتنی ئەوەی کە ئەوانەی کە گەمارۆیان خستە سەر ئێران باش بزانن کە ڕێگاکەیان هەڵە بووە و بە هیچ لەونێک ناگەنە ئامانجەکەیان، وتی: حکومەتی نوێی ئەمریکا بگەڕێتەوە سەر بەڵێنەکانی.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە کۆبوونەوەی لێژنەی نەتەوەیی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا، وتی: خەڵکی ئێمە لە ماوەی سێ ساڵێ ڕابردوو لەگەڵ تیرۆریزمی ئابووری بەرەوڕوو بوون و لەم بوارەدا، بەرخۆدان و سەبریان هەبوو.

سەرۆک کۆمار گوتیشی : بڕیاری گەلی ئێمە هەمیشە ڕوون بووە و لە هەر دۆخێکدا کە بێت،  گەلی  ئێمە  رێژە دەدەن بەرخۆدانیان تا لایەنی بەرانبەرمان لە بەرانبەر یاساو ڕێساکان سەر دانەوێنێت. ئێمە هیوادارین دۆخەکە بە جۆرێک بێت کە ئەوانەی کە گەمارۆیان خستە سەرمان تێبگەن کە رێگایەک کە ڕۆیشتوون ناڕاست و هەڵە بووە و بە هیچ لەونێک ناگەنە ئامانجی خۆیان.

ناوبراو وتی: هیوادارین حکومەتی داهاتووی ئەمریکا لە بەرانبەر یاسا و ڕێساکان سەر دانەوێنێت و بگەڕێتەوە سەر بەڵێنەکانی خۆی.

سەرپەیڤ