بەرپاکرانی دانیشتنی ئۆنلاینی سەرکردەکانی شانگھای بە ئامادە بوونی ڕۆحانی
دانیشتنی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای ئەمڕۆ سێ شەممە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی خوێندکارنی ئێرلن«ئسسنا»، بیستەمین دانیشتنی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای بە ئامادە بوونی «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و بە سەرۆکایەتی و میوانداریی «ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا ئەمڕۆ سێ شەممە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت.
لەم دانیشتنەدا گرینگترین پرسە سیاسی و ئابووری و ئاسایشتییە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان لە لایەن سەرۆک کۆمارانی وڵاتانی ئەندامەوە تاوتوێ دەکرێت.
ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای، ڕێکخراوەیەکی نێودەوڵەتییە کە ژوئەنی ٢٠٠١ لە شانگھای چین و لە لایەن وڵاتانی کازاخستان، چین، قڕقیزستان، ڕووسیا، تاجیکستان، و ئوزبەکستانەوە پێکھات و لە ژوئەنی ٢٠١٧ ھندو پاکستانیش بەم ڕێکخراوەیەوە پەیوەست بوون.
ئێران، ئەفغانستان، مەنگۆڵیا و بیلاڕووس ئەندامانی چاودێری ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھایین.