تشرینی دووه‌م 10, 2020 16:25 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: دەوڵەتی تازەی ئەمریکا دەبێ سیمای خەوشێندراوی خۆی لە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دیکە ساغ کاتەوە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگەیاند: دەوڵەتی تازەی ئەمریکا دەبێ بە ھەڵس و کەوتە نامرۆڤانەکانی دا لەگەڵ وڵاتانی دیکە بچێتەوە.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی بنکەی ڕێکخستنی ئابووریی دەوڵەت وێڕای ئاماژە کردن بە گۆڕانکارییەکانی بەردەم ئەمریکا وتیشی: دەوڵەتی تازەی ئەمریکا بەر لە ھەر ھەنگاوێک دەبێ بۆ ساغ کردنەوەی سیمای خوشێندراوی ئەم وڵاتە لە ئاستی کۆمەڵگای جیھانی بە ڕەفتارو ھەڵس و کەوتی نامرۆڤانەی لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا بچێتەوە.

ڕۆحانی ھەروەھا لەم دانیشتنەدا لە سەر ئاسانکاری و خێرا بوونەوەی ڕەوتی بازرگانیی ئێران لە گەڵ وڵاتانی دیکە پێی داگرت.

سەرپەیڤ