سەرلەشکەر باقری : ھاریکاری ئێران و عێراق لە بواری بەرگری ، ئاسایش بەدی دێنێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i389196-سەرلەشکەر_باقری_ھاریکاری_ئێران_و_عێراق_لە_بواری_بەرگری_ئاسایش_بەدی_دێنێ
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکیەکان بە دوای بڵاوکردنەویە ھەمدیسانی تیرۆریستانن گوتی : ھاریکاری ئێران و عێراق لە بواری بەرگری ، ئاسایش بەدی دێنێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 15, 2020 11:41 Asia/Tehran
  • سەرلەشکەر باقری : ھاریکاری ئێران و عێراق لە بواری بەرگری ، ئاسایش بەدی دێنێ

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکیەکان بە دوای بڵاوکردنەویە ھەمدیسانی تیرۆریستانن گوتی : ھاریکاری ئێران و عێراق لە بواری بەرگری ، ئاسایش بەدی دێنێ.

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران باسی  ڕێکخستنی پەیمانی هاوکارییە بەرگرییەکانی ئێران و عێراقی کرد و وتی: ئەو بەڵگەیە دوایین قۆناغەکانی تێدەپەڕێنێت و لە داهاتوویەکی نزیکدا واژۆ دەکرێت.

 سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە پەراوێزی دیدار لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق ڕایگەیاند: لەو دیدارەدا سەبارەت بە پرسی پێوەندیدار بە  بەرگری و ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکانی دوو وڵات و پرسی پێوەندیدار بە هاوکاری و گۆڕینەوەی ئەزموونەکان، مانۆڕی سەربازی هاوبەش و پرسی  راھێنان وتووێژ کرا.

ناوبراو گوتی: ئامانج لە ئەو دیدارە گەشە پێدان و تۆکمە کردنەوەی ئاسایش لە هەر دوو وڵاتی ئێران و عێراقە ئەویش لە کاتێکدا کە ئەمریکا خەریکی پەرەپێدانی تیرۆریزم لە عێراقە.

سەردار باقری وتیشی: ئێمە لە ڕابردوودا هاوکاری باشمان لە بواری بەرگری و جیهازات هەبوو و لەو بوارەش گرێبەستمان واژۆ کرد و ئەو بەرهەمانە کە عێراق پێویستی هەبوو ئێمە دابینمان کرد.

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕاشیگەیاند: هەروەها هاوکاری لە بواری مەشق و ڕاهێنان، ئۆپراسیۆن و ڕاوێژکاریمان لەگەڵ عێراق هەبووە و بڕیار درا کە هەر کاتێک لایەنی عێراقی پێویستی هەبوو، ئێمە لە تەنیشت براکانمان بین.