روحانی : حکومەتی ئێستای ئەمریکا ، حکومەتێکی تاوانکار و تیرۆریستە
سەرۆکی کۆماری ئسلامیی ئێران بە ئاماژە بە ھەدێ کاری تێکدەرانە و تیرۆریسمی ئابووریی واشنگتۆن لە دژی تاران لە ساڵانی رابردوودا گوتی : حکومەتی ئێستای ئەمریکا ، حکومەتێکی تاوانکار و تیرۆریستە .
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کابینەی حکومەت دا وتی: ئەمریکا لە بەشی ئابووری دا توانی گەلی ئێران بخاتە ژێر گوشار بەڵام لە مسۆگەرکردنی ئامانجیی سرەکیی خۆی یانی تێکدانی ئاسایشی نێوخۆی ئێران ، نوشوستی ھێنا .
روحاین گوتیشی : دۆخی ئابووری و کۆمەلایەتی بەرەو باشتربوون دەڕوات واتا نیشانەگەلێک لە دابەزینی نرخی کاڵا، دراو و پرسەکانی دیکە دەبینین و هەولی حکومەت لەسەر ئەوەیە کە ئەو دابەزینی نرخانە درێژەی ببێت.
سەرۆک کۆمار گوتیشی : ئێمە هەست دەکەین دۆخمان لە ڕۆژانی داهاتوو باشتر دەبێت و لەو دۆخەدا باشتر دەتوانین چالاکی بکەین. هەندێک کەس پێیان وایە کاتێک دەڵێین دۆخەکە باشتر دەبێت، خەریکی دانوستان لەگەڵ ئەمریکاین. ئەمە درۆیە و قەت باسی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا نییە .