تشرینی دووه‌م 28, 2020 08:54 Asia/Tehran
  • نامەی ئێران بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان

کۆماری ئیسلامیی ئێران روو لە ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان جەختی کردەوە : نیشانەی جددی لە بەرپرسایەتی رژێمی زایۆنی لە تیرۆری زانای ناڤۆکیی ئێران هەیە .

بە پێی راپۆری هەواڵدەریی ئیران پرێس ، مەجید تەخت ڕەوانچی نوێنەری ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان رۆژی هەینی بە ناردنی نامەیەک بۆ ئەنجومەنی ئاسایش، جەختی کردەوە : رژێمی زایۆنی ، بەرپرسی تیرۆری شەهید موحسین فەخیمزادە زانای ناڤۆکیی ئێرانە .

 نوێنەری ئێران لە رێکخراوی نەتەوەکان هەروەها لە ئاست هەنگاوە پڕکێشیەکانی ئەمریکا و رژێمی زایۆنی بە تایبەت لە ماوەی کەمی باقیماوە لە دەورەی سەرۆک کۆماریی دۆناڵد ترەمپ وشداریدا .

 تەخت رەوانچی ، تیرۆری زانای ناڤۆکیی ئێرانی وەک پێشێلکەری یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکان و پرۆژەیەک بۆ وێرانیی ناوچەی رۆژاوای ئاسیا زانی و لە ئەنجوومەنی ئاسایش و کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکانی ویست ئەم هەنگاوە شەرمەزار بکەن .

سەرپەیڤ