وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ تورکیا : رۆنانی سیاسەتی دەرەوە لەسەر وەھم و خەیاڵ ئاوەزمەندانە نیە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە بانگکرانی باڵیۆزی تورکیا لە تاران گوتی : بە باڵیۆزی تورکیا گوترا رۆنانی سیاسەتی دەرەوە لەسەر وەھم و خەیاڵ ئاوەزمەندانە نیە.
ە پێی راپۆرتی ئیرنا ، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی ەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی ھەینی لە توویتێک دا لە بارەی نێوەرۆکی بانگکرانی باڵۆزی تورکیا لە تاران نووسی : بە باڵیۆزی تورکیا گوترا رۆنانی سیاسەتی دەرەوە لەسەر وەھم و خەیاڵ ژیرانە نیە ، زۆر کەس ھەن لە تورکیا کە مێژوو باش دەزانن ، پێویستە بەر لە خوێندنەوەی شێعرەکان ، ریشەی سەرەکیی خوێندنەوەیان بە بیرکاربەدەستانی خۆیان بێننەوە .
وتەبێژی دەزگانی دیپلوماسیی ئێران گوتیشی : ئازەربایجانی دلێر ، پارچەیەکی جەستەی ئێرانی ئازیز ، ھەمیشە قەڵای قایمی نیشتمان بووە .
رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رۆژی پێنجشەممە بۆ بەشداریکردن لە ئاھەنگی نمایشی سەربازیی ھێزەکانی کۆماری ئازەربایجان بە بۆنەی بەناو سەرکەوتنی ئازەربایجان سەردانی باکووی کردبوو .
ناوبراو لەو ئاھەنگەدا کە سەرۆکی ئازەربایجانیش ئامادەی بوو ، ھۆنراوەیەکی جودایی خوازانەی لە بارەی رووباری ئاراس لەسەر سنووری ئێران و کۆماری ئازەربایجان خوێندەوە.
شیاوی باسە «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێرانیش ڕۆژی ھەینی لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە وتەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە توییتێکدا نووسی: بە ئەردوغانیان نەوتبووو ئەو ھەڵبەستەی کە بە ھەڵە لە باکوودا خوێندیەوە لە بارەی دابڕانی زۆرەملیی ناوچەکانی باکووری ئەرەس لە نیشتیمانی سەرەکییان واتە ئێران بوو.
زەریف لە توییتەکەی دا بە ھێنانەئارای ئەم پرسیارە کە ئایا ئەردوغان نەیدەزانی خەریکە دژی سەروەریی کۆماری ئازەربایجان قسە دەکات ، وتیشی: دیارە بۆی نییە لە بارەی ئازەربایجانی خۆشەویستی ئێمەوە قسە بکات.