شەمخانی: کشانەوەی ئەمریکا لە ناوچەکە بەستێن بۆ چەسپێندرانی ئاشتی و ئاسایشتی پاوەجێ خۆش دەکات
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران کشانەوەی ئەمریکا لە ناوچەکەی بە بەستێن خۆشکەری چەسپێندرانی ئاشتی و ئاسایشتی پاوەجێ زانی.
«دەریاوان عەلی شەمخانی» سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە دیداری «حەمدوڵڵا موحیب» ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان لە تاران دا ، وێڕای ڕوونکردنەوەی سیاسەتە بنەماییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بارەی ھێزمەند کردنی دابی دراوسێتی و دامەزراندنی پەیوەندیی ستراتژی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ وتیشی: ئەفغانستان لە بەر خاڵی ھاوبەش و پەیوەندیی بەرفراوانی، جێ و شوێنێکی تایبەتیی لە سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا ھەیە.
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە ھەڕەشەو بەرژەوەندیی ھاوبەشی نێوان ئێران و ئەفغانستان لە بواری جۆربەجۆر بە تایبەت پرسی تەشەنە سەندنی تیرۆریزم و پێویستیی پێکھاتنی سەقام و ئاسایشت لە ناوچەکە، لە سەر داکۆکیی لێبڕاوانەی ئێران لە دەوڵەتی یاسایی ئەفغانستان و پێویستیی بەرزکردنەوەی ئاستی ھاوکاری و ھەڵس و کەوتی نێوان تاران و کابۆل لە بوتری جۆربەجۆری سیاسی، ئابووری و ئاسایشتی پێی داگرت.
«حەمدوڵڵا موحیب» ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی سەرۆک کۆماری ئەفغانستانیش وێرای خۆشحاڵی دەربڕین لە گەشتەکەی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئامادەیی دەوڵەت و گەلی ئەفغانستانی بۆ پەرە پێ دانی ھاوکاری و پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەت و گەلی مەزنی ئێران ڕاگەیاند.
ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان وێڕای ئاماژە کردن بە داکۆکییەکانی بێ منەت و میوانداریی جەماوەری بەشەرەفی ئێران لە خەڵکی ئەفغانستان بەدرێژایی چل ساڵی ڕابردوو وتی: دەوڵەت و نەتەوەی ئەفغانستان بەردەوام ستایشکاری دڵسۆزی، یارمەتی و داکۆکییەکانی ئێران و ئێرانییەکانن.