ڕۆحانی: پێشکەوتنەکانی ئێران لە بواری تەکنۆلۆژیای نانۆ جێگای شانازییە
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پێشکەوتنە گەورەو قوڵەکانی ئێرانی لە بواری تەکنۆلۆژیای نانۆدا بە جێگای شانازی زانی.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی ڕۆشنبیری، تیشکی خستە سەر تواناییە گەورەو کاریگەرەکانی ئێران لە بواری تەکنۆلۆژیای نانۆ و کاراییەکانی لە کەرتی پیشەسازی، تەندروستی و زانستی جۆربەجۆری وەک ھەوا_فەزاو بەرەڤانی و وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆکە نەک ھەر لە بواری بەرھەمھێنانی زانست و وتار پێشکەش کردن لە بواری تەکنۆلۆژیای نانۆ، بەڵکو لە ڕاپەڕاندن و گۆڕینەوەی بە پیشەو بەرھەمی گرینگیش پێشکەوتنی جێگای شانازیی زۆری دەستکەوتووە.
ڕۆحانی بە دەربرینی ئەمەی کە سەپێندرانی بایکۆتی دوژمنان زیاتر لە بواری ھاوردە شوێن دانەر بووە، وتیشی: ئەو بایکۆتانە نەک ھەر لە ڕووی ھاوردەوە بەڵکو لە بواری ناردەشەوە بە تایبەت ناردەی تەکنۆلۆژیای تازەش کە بەرھەمی ھەوڵ و زانستی بەرەی لاوو پسپۆڕو زانستوەرانی ئێرانییە، ئازاردەرە.
ڕۆحانی ھیواداریی دەربڕی کە ڕێشاندانەکانی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ھەلی پەڕینەوە لە بایکۆتەکان خۆش کات و لە بواری ئابووریی دیجیتاڵ و زانست بنەما بچینە مەیدانی کێبەرکێی جیھانییەوە.