زەریف: ھەنگاوەکانی دەوڵەتی ترەمپ ھیچ شوێنێک لە سەر ویستی پۆڵایینی گەلی ئێران دانانێت
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئێران نە بەدووی شەڕدایەو نە بە دووی ئاڵۆزی دا و ھەنگاوەکانی دەوڵەتی ڕوو لە توانەوەی «ترەمپ»یش ھیچ شوێنێک لە سەر ویستی پۆڵایینی گەلی ئێران دانانێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە بارەی ھەنگاوەکانی دەزگای دیپلۆماسی لە مەڕ پێ و شوێن گرتنی خەباتی دژی فەرماندەرو فەرمانبەرانی ڕووداوی شەھیدکردنەکەی سەردار «سولەیمانی» وتی: وەزارەتی دەرەوە لە ئاستی نێونەتەوەیی و دوو لایەنەدا لە ڕووی مافەوانییەوە بابەتەکەی ھەم لە نێوخۆی ئێران دو ھەم لە عێراقیش دا پێ و شوێن گرتووە.
زەریف ھەروەھا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھەنگاوەکانی ترەمپ دژی ئێران لە ماوەی ڕۆژانی کۆتایی تەمەنی دەوڵەتە ڕوو لە توانەوەکەی، وتیشی: ئەگەر کەسێک بە نیازی بەزاندنی سنووری ئێرانی ھەبێت، دەبێ پێشینەی سنووربەزاندنەکانی پێشووی لەبیر نەچێت، ھەڵبەت پێم وایە لەم دوو ڕۆژەی کە ھەتا کۆتایی تەمەنی دەوڵەتە ڕوو لەتوانەوەکەی ترەمپ ماوەتەوە، ھێزی یبەرپەرچ دانەوەمان بەباشی خۆی دەرخستووە.
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ھەروەھا وێڕای پێداگرتن لە سەر داکۆکیی ئێران لە سەروەریی خاکی کۆماری ئازەربایجانیش لە بارەی کێشەی «قەرەباغ»ەوە وتی: دژایەتیی ئێمە لە مەڕ پەلامار درانی ناوچە ئاوەدانەکان و بەتایبەت شاری گەنجەیە کە لە ڕیزی کەلەپوری مێژوویی دایە.