ڕێزنان لە یەوموڵڵای ٢٢ی ڕێبەندان لە چل و دووھەمین ساڵی تەمەنی شۆڕشی ئیسلامی دا
ئەمڕۆ چل و دووھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە.
شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ١١ی فڤریەی ساڵی ١٩٧٩ بە ڕابەرایەتیی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) سەرکەوت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٩ی کۆچیی ھەتاوی ڕێککەوت لەگەڵ دەھەمی فڤزیەی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی، چل و دووھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە بە ڕابەرایەتی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە).
جەماوەری ئێرانی ئیسلامی ھەموو شاڵێک بە ئامادە بوونی ملوێنیی خۆیان لە ڕێپێوانێکی شکۆمەنددا ، لەگەڵ ئارمانجەکانی شۆڕشی ئیسلامی و ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی پەیمان نوێ دەکەنەوە. بەڵام ئەمساڵ لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەم ڕێ و ڕەسمە بە شێوەی مەجازی و مەسیرەی ماتۆڕ و ترۆمبیل بەڕێوە دەچێت.
ئاھەنگ و ڕێ و ڕەسمەکانی تایبەت بە یەوموڵڵای ٢٢ی ڕێبەندان جیا لە ئێرانی ئیسلامی، لە ٦٣ وڵاتی دیکەش دا بەڕێوە دەچێت.
لە تاران دا ئەم ڕێ و ڕەسمە بە شێوەی ھێمایانەو بە پەردە لادلان لە سەر دەستکەوتەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە بواری ئاسمانی و ھەوافەزا بەرپا دەکرێت.