شوبات 10, 2021 11:54 Asia/Tehran
  • ئاھەنگی چل و دووھەمین ساڵی تەمەنی شۆڕشی ئیسلامی، داستان ڕسکاندنێکی جیاوازی گەلی مەزنی ئێران

ھاوکات لەگەڵ چل و دووھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ڕێپێوانی ھێمایانەی بە ماتۆڕو ترۆمبیلی خەڵک بۆ داکۆکی لە ئارمانجەکانی شۆڕشی ئیسلامی لە سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامی دەستی پێ کرا.

لە چل و دووھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و لە ھەل و مەرجێکدا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە ھۆی بەرپاکرانی جیاوازی ڕێپێوانی ئەمساڵ، خەڵک بە جوڵانەوەی ھێمایانەی بە ماتۆڕو ترۆمبیلی خۆیان لە سەرتاسەری وڵات، ھەڵاتنی چل و سێھەمین ھەتاوی سەرکەوتنی شۆڕشیان کرد بە جێژن.

خەڵکی ھەمیشە لە سەر ھەستی ئێرانی ئیسلامی لە بست بە بستی خاکی ئەم وڵاتە، ئەمڕۆش لە ھەل و مەرجێکی دەگمەن و جیاوازدا ڕێز لە ساڵگەڕی یەوموڵڵای ٢٢ی ڕێبەندان دەگرن و لەبەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ڕەچاو کردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و بەبێ گردبوونەوە، بە جوڵەی ماتۆڕو ترۆمبیل لە شەقامەکانی شارو لادێ جۆربەجۆرەکانی وڵات داستانێکی دیکە دەڕسکێنن.

ئەم ئاھەنگە ھاوکات لە پتر لە ھەزار شاروگونددا بەڕێوە دەچێ و لە تەواوی شاروگوندەکان تەوەرەی ئەم جوڵانەوەیە مزگەوتەکان بوونە.

خەڵکی شۆڕشگێڕی ئێران بە بەشداری لەم ڕێپێوانە جیاوازەی تایبەت بە ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی سەلماندیان کە شان بە شانی ئارمانجەکانی شۆڕشەکەیان لە جوڵەدان و پشتی شۆڕشەکەیان بەر نادەن.

شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ١١ی فڤریەی ساڵی ١٩٧٩ بە ڕابەرایەتیی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) سەرکەوت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٩ی کۆچیی ھەتاوی ڕێککەوت لەگەڵ دەھەمی فڤزیەی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی، چل و دووھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە بە ڕابەرایەتی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە).

سەرپەیڤ