وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : لە گەڵ ئەمریکادا دانوستانی راستەوخۆمان نەبووە
شوبات 22, 2021 07:31 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند ، هەواڵی وتووێژی راستەوخۆی ئێران و ئەمریکا ئەو جۆرە کە باسیکراوە ڕاست نیە و هیچ دانوستانێکی راستەوخۆ لە نێوان ئێران و ئەمریکادا نەکراوە .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، سەعید خەتیب زادە گوتی : هەندێ پەیام لە لایەن حکومەتی نوێی ئەمریکا لە رێگەی باڵیۆزخانەی سویسە وە پارێزەری بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا و هەندێ وەزیری دەرەوەی وڵاتانی دیکە بۆ ئامادەیی بە مەبەستی گۆڕینەوەی بەندکراوانمان پێگەیشتووە .
گوتیشی : لە بارەی بابەتی بەندکراوان هەڵبەت بەدواداچوونی ئازادکرانی بەندکراوانی ئێران لە ئەمریکا کە زیاتر بێ تاوانی ئاشکرا و لە پرۆسەی نامافەوانیدا گیراون و لە بەندیخانەکانی ئەمریکادا لە رەوشێکی ناخۆشدان ، لە سەریەتیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بووە .