ئێران پەلامارەکانی ئەمریکا بۆسەر سوریای بە توندی شەرمەزار کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، شەوی رابردوو پەلاماری نایاسایی و دەستدرێژکارانەی ھێزە ئەمریکیەکان بۆسەر چەند ناوچەیەک لە رۆژھەڵاتی سوریای بە پێشێلکردنی ئاشکرای مافی مرۆڤ و یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکان زانی و بە توندی شەرمەزاری کرد .
سەعید خەتیب زادە هێرشە نایاسایی و دەستدرێژیکارانەکانی هێزە ئەمریکاییەکان بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی سووریای ئیدانە کرد.
خەتیب زادە وتی: ئەم هێرشانە پێشێل کردنی ئاشکرای مافی مرۆڤ و ژێرپێ خستنی یاسا و پێودانە نێودەوڵەتییەکانە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتیشی: ئەم هێرشانە لە درێژەی دەستدرێژی بەردەوامی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر خاکی سووریایە و لە حاڵێکدا ڕوویداوە کە هێزەکانی ئەمریکا لەم ساڵانەی ڕابردوودا بە نایاسایی دزەیان کردۆتە ناو خاکی سووریا و سەرچاوە سروشتییەکانی ئەم وڵاتە لەوانە نەوتەکەی دەدزن.
ئەوەشی وت کە بنکەی نایاسایی ئەمریکا لە خاکی سووریا تیرۆریستەکان ڕادەهێنێت و وەکوو کارتێک بەکاریان دێنێت.
خەتیب زادە جەختی کرد کە ئەم هێرشانە و دەستدرێژی ئەمریکا بۆ سەر یەکپارچەیی سووریا دەبێتە هۆی شڵەژانی زیاتری ناوچەکە.