ئەمڕۆ لێدوانی تەلەفزیۆنیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی جێژنە بیعسەتی پێغەمبەری سەردار(ص)ەوە بە شێوەی ڕاستەوخۆ بڵاو دەبێتەوە
ئادار 11, 2021 08:37 Asia/Tehran
لێدوانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی جێژنە بیعسەتی پێغەمبەری سەردار(ص)ەوە لە ڕێگای میدیاکانەوەو بە شێوەی ڕاستەوخۆ بڵاو دەبێتەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٧ی ڕەجەبی ساڵی ١٤٤٢ی کۆچیی مانگی ڕێککەوت لەگەڵ ١١ی مارسی ٢٠٢١، مەبعەسی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام حەزرەتی موحەممەدی موستەفا (ص)ـە.
لێدوانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران کاتژمێر ١٠ و ٣٠ خولەکی بە کاتی تاران بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە کەناڵەکانی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەوانە ھەواڵدەریی ئێران پرێس، کەناڵی خەبەر، کەناڵی یەک و ڕادیۆی ئێران بڵاو دەبێتەوە.
جێژنی بیعسەت ئەو ڕۆژەیە کە حەزرەتی موحەممەد(ص) لە تەمەنی چل ساڵان دا لە ئەشکەوتی «حەرا» بە ھۆی حەزرەتی جیرائیل و لە لایەن خوداوەندەوە بۆ پێغەمبەرایەتی ھەڵبژێردرا.