سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران بۆ عێراق ڕاگیران
ئادار 15, 2021 14:51 Asia/Tehran
ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنیی ئێران ڕایگەیاند بەهۆی زیادبوونی توشبوانی کۆرۆنا لە عێراق بڕیاردراوە بۆ ماوەی هەفتەیەک سەرجەم گەشتەکانیان بۆ عێراق ڕابگرن.
سەرۆکی ڕێکخراوەکە بە ئاژانسی هەواڵدەریی فارس ی ڕاگەیاندوە لە رۆژی 14 ی ئازارەوە بڕیارەکە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.
دەشڵێت بڕیارەکە بۆ پاراستنی هاوڵاتیانەی ئێرانە لە توشبوونیان بە جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوبوەتەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە چەند هەفتەیەکە ژمارەی توشبووانی رۆژانەی کۆرۆنا لە عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردوە و هەندێک رۆژ زیاتر لە پێنج هەزار توشبوو تۆماردەکرێت،بەرپرسانی تەندروستیش دەڵێن زۆرینەی توشبووەکان لە جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنایە.