ئادار 15, 2021 20:05 Asia/Tehran
  • یادی کیمیابارانی هەڵەبجە لە زانکۆی کوردستانی شاری سنە بەرز ڕاگیرا

یادی کیمیابارانی هەڵەبجە بە شێوەی ئۆنلاین لە زانکۆی کوردستانی شاری سنە بەرز ڕاگیرا.

بە پێی زاپۆرتی هەواڵی مێهر، سەرۆکی زانکۆی کوردستان لەم ڕێوڕەسمەدا وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەم زانکۆیە هەموو ساڵێک بە بەشداری بەربڵاوی خوێندکاران، ئەم ڕێوڕەسمەی بەڕێوە بردووە، وتی: بەداخەوە ئەمساڵ بە بۆنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خوێندکاران نەیانتوانیوە بەشدار بن.

ئەو هەروەها کیمیابارانی هەڵەبجەی دڕندانەترین و بێڕەحمانەترین جینۆسایدی مێژوو ناو برد و وتیشی: پاش تێپەڕ بوونی 33 ساڵ لەم کارەساتە دڵتەزێنە، ئێستاش وەبیرهێنانەوەی دڵی مرۆڤ دەهەژێنێت و ئازاری ئەدات.

ڕەحمەت سادقی بە ئاماژە بەوەی کە زانکۆی کوردستان هەموو ساڵێک یادی ئەو کارەساتە مێژووییە بەرز ڕادەگرێت، ڕوونی کردەوە: زانکۆی کوردستان بە پێی بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتی خۆی ئەم ڕێوڕەسمە بەڕیوە دەبات و ماموستایانی بەشە جۆراوجۆرەکان بانگهێشت دەکات بۆ ئەوەی ئەم ڕووداوە لە ڕوانگەی جۆراوجۆرەوە لێک بدەنەوە.

لە درێژەی ئەم ڕێوڕەسمەدا پەنێلێکی پسپۆڕانە بە بەشداری ماموستایان دوکتۆر یەدۆڵا پەشابادی، دوکتۆر عەبدۆڵا ڕەسووڵ نژاد، دوکتۆر مەهدی حاتەمی و دوکتۆر ئیبراهیم محەمەدی بەڕێوە چوو و لە ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانەوە ئەم کارەساتەیان لێک دایەوە.

سەرپەیڤ