ئادار 23, 2021 20:33 Asia/Tehran
  • ڕاگەیەندرانی پشتیوانیی ئێران لە گەڵاڵەی ئاشتی لە یەمەن

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئێران لە ھەرچەشنە گەڵاڵەیەکی ئاشتی لە یەمەن پشتیوانی دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە حەوتەمین ساڵی ھێرشی سەربازیی ھاوپەیمانیی سەعودی بۆ سەر یەمەن، لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: لە ھەر چەشنە گەڵاڵەیەکی ئاشتی لە سەر بنەمای کۆتایی ھێنان بە دەست درێژکاری، ئاگربڕی سەرتاسەری، کۆتایی ھێنان بە داگیرکاری، ھەڵگیرانی گەمارۆی ئابووری و دەست پێکرانی وتووێژی سیاسی و لە ئەنجام دا سپێردرانی کاروبار بە دەستی یەمەنییێەکان بۆ دیاری کردنی چارەنووسی سیاسیی داھاتووی خۆیان پێشوازی و داکۆکی دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەکەی دا جەختی لەوەش کردووەتوە کە، گەمارۆو ھێرشی سەربازی، ٢٤ ملوێن کەسی لە یەمەن دا کردووەتە ئامانج و ھەموو ڕۆژێک دەیان کەس لە بوردومان و یان لە بەر برسیەتی، نەخۆشی، کەم بوونی داوودەرمان و نەبوونی سووتەمەنی لە ناوەندەکانی چارەسەریی گیانیان لە دەست دەدەن.

لە بەیاننامەکەدا ھاتووە: بە پێی ڕێژەو ژمارەکانی سەرچاوە نێونەتەوەییەکان و تەنانەت بە گوێرەی دان پیادانانی ھێندێک لە لایەنگرانی سیاسی و چەکەمەنیی عەرەبستان، ئەم ھێرشگەلە نامرۆڤانەیە داگری ھەموو جۆرە دڕندەکاری و تاوانێکە کە پێ و شوێن گرتنی مافی نێونەتەوەیییان لەو ئەرکانەی دامەزراوە نێونەتەوەییەکان و تەواوی بەرگریکارانی ئازادی و مافی مرۆڤە. 

سەرپەیڤ