رۆحانی: نۆرەی پێنج کۆ یەکە کە ئەرکی خۆی بەجێ بێنێ
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگەیاند: ئێران تەواوی بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ کردووەو بە دووی ئاشتی دایە، ئەمڕۆکە ئیدی نۆرەی پێنج کۆ یەکە کە ئەرکی خۆی بەجێ بێنێ.
بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس، «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە ئاھەنگی خستنەگەڕی گەڵاڵە نیشتیمانییەکانی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاو بازرگانی وتیشی: لە ڕووی ئاکاری و سیاسی و مێژووییەوە گەورەترین شانازیی گەلی ئێرانە کە سەرباری ئەوەی لایەنەی بەرامبەر خۆی لە ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانی دزییەوەو پێشێلی کردن، کەچی ئێمە ساڵێک چاوەڕوان ماینەوە، لە ساڵی ٩٧ەوە ھەتا بانەمەڕی ٩٨ وەستاین و دوای ئەوە سوک کردنەوەی ئەرکەکانی خۆمانمان دەست پێکرد.
ڕۆحانی وتیشی: ئەوانەی وا ئەمڕۆ دەڵێن ئەمریکا دەبێ سەرەتا دانوستان دەست پێ بکات یان ئێران دەبێ بیکات، با سەرنجی ئەم خاڵەش دەن کە ساڵێکی ڕەبەق بە تاقی تەنیایی باری بەرجاممان لە سەر شان بوو، دووساڵ دواتریش تێکڕای بارەکە کەوتە سەر شانی ئێران.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: گەلی مەزنی ئێران بە دنیای سەلماند کە لە ڕووی سیاسی و مافەوانی و ئاکاریەوە بەڵێنەکانی جێبەجێ کردوون و بە دووی ئاشتی دایەو چالاکییە ناڤۆکییەکەشی ئاشتیانەیە.