سەردار گودەرزی: مۆڵگەی تاقمە تیرۆریستەکان بە ھاریکاریی ھاوبەشی ئێران و عێراق تێک دەڕوخێندرێن
فەرماندەری سنوورەوانیی ھێزی ئینتیزامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە ھاواھەنگیی باسی نێوان سنوورەوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراق، وتیشی: لەو بەرنامە ھاوبەشانەی سنوورەوانیی ئەم دوو وڵاتە لە ئەمساڵ دا تێکڕوخاندنی بنکە و مۆڵگەی تاقمە تیرۆریستەکان و کەسانی یاخی بوو دەبێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرداری سەرتیپ «ئەحمەد عەلی گودەرزی» ڕۆژی پێنج شەممە لە دیداری فەرماندەران و کارگێڕانی ھێزی ئینتیزامی و سنوورەوانیی پارێزگای کرماشان وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ لە سای بوونی ویلایەتی فەقیھ و سەربازانی ڕابەری مەزنمان لە نێو ھێزە چەکدارەکانی ڕەوشتێکی ئاسایشتیی ھەرە باشی ھەیە.
وتیشی: لەم ناوەدا ھێزەکانی سنوورەوانی و ئینتیزامی بە شەوو ڕۆژ ھەوڵ دەدەن ھەتا ئاسایشتێکی پاوەجێ و جێگیر لە ناوچە سەرسنوورییەکان و لە نێو کۆمەڵگادا بەدی بێنن و دوژمنان پاشگەز کەنەوە.
سەردار گودەرزی وتیشی: کرماشان سەرباری ھاوسنوور بوونی لەگەڵ دوو ھەرێمی عەرەبی و کوردیی عێراق و جم و جوڵی جاروبارەی تافمۆکە نەیاارەکان و دوژمنانی نیزام، دۆخێکی ئاسایشتیی باشی ھەیە و ھیچ نیگەرانییەک لە بارەی سنوورەکانی ئەم وڵاتە لە ئارادا نییە.
فەرماندەری سنوورەوانیی ھێزی ئینتیزامیی ئێران وتیشی: ھەر لەم ئاراستەیەداو بەو ھاواھەنگییانەی کە سنوورەوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ وڵاتی عێراق دا ئەنجامی داوە، ئەمساڵ ھەنگاوێکی بەبڕشتانەتر بۆ تێکڕووخاندنی بنکە و مۆڵگەی تاقمە تیرۆریستەکان و کەسانی یاخی بوو ھەڵدەگیردرێت.
پارێزگای کرماشان بە دوو ملوێن حەشیمەتەوە ٣٧١ کیلومەتر سنوری ھاوبەشی لەگەڵ عێراق دا ھەڵە.