ساڵحی: بنبەستی رێککەوتنی ناڤۆکی خەریکە دەشکێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i394857-ساڵحی_بنبەستی_رێککەوتنی_ناڤۆکی_خەریکە_دەشکێ
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران بە ئاماژەدان بەمەکەبنبەستی رێککەوتنی ناڤۆکی ڕوولە شکانە وتی: ئەمە کە مژاری وتووێژەکان لەمەڕ بەرجام چووەتە قۆناخی تەکنیکیەوە و لە کێشە سەرەتاییەکان تیپەڕیوە، بە مانای شکانی چەبەستوویی سەرەتایی و مەسەلەیەکی " مزگێنی بەخشە" .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 03, 2021 04:21 Asia/Tehran
  • ساڵحی: بنبەستی رێککەوتنی ناڤۆکی خەریکە دەشکێ

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران بە ئاماژەدان بەمەکەبنبەستی رێککەوتنی ناڤۆکی ڕوولە شکانە وتی: ئەمە کە مژاری وتووێژەکان لەمەڕ بەرجام چووەتە قۆناخی تەکنیکیەوە و لە کێشە سەرەتاییەکان تیپەڕیوە، بە مانای شکانی چەبەستوویی سەرەتایی و مەسەلەیەکی " مزگێنی بەخشە" .

 

عەلی ئەکبەری ساڵحی سەرۆکی ڕیکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران وتی: بڕیارە حەوتەی داهاتوو لە ڤیەن لە ئاستی  تەکنیکی باس بکرێت وپرس ومەسەلەی تەکنیکی ، باسی تەوەرەیی  رێککەوتنی ناڤۆکی  لە بواروبەستێنی پرس ومەسەلەی مافەوانی وسیاسی دایە.

سەرۆکی رێکخراوی وەزەی ئەتۆمیی ئێران گوتیشی : دانیشتنی رۆژی ھەینی کۆمیسیۆنی رێککەوتنی ناڤۆکی ، وایکرد بەستەری سیاسی و مافەوانیی بخوێندرێتەوە . 

دانیشتنی کۆمیسیۆنی رێککەوتنی ناڤۆکی رۆژی ھەینی بە سەرۆکایەتی ئێنریک مورا جێگری سکرێتری گشتیی ئاژانسی ھەنگاوی دەرەکیی یەکیەتی ئەوروپا بە نوێنەرایەتی لە جۆزێپ بورێڵ رێکخەری رێککەوتنی ناڤۆکی بەڕێوەچو و سیەد عەباس عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران سەرۆکایەتی شاندی ئێرانیی لە ئەستۆ بوو . 

لەم دانیشتنەدا ئامادەبوان لە بارەی ئاسۆی ئەگەری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی و دڵنیابوون لە جێبەجێکرانی بە تەواوەتی و کاریگەریی ئەم رێککەوتنەیان تاووتوێ کرد .