ڕۆحانی: ئەمڕۆ شایەتی وەزرێکی تازەی بووژانەوەی بەرجامین
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمڕۆ شایەتی وەزرێکی تازەی بووژانەوەی بەرجامین و تەواوی ئەو وڵاتانەی کە پابەندی بەرجام بوون لە ڤییەنا کۆبوونەوە، وتیشی: ئەمڕۆ ھاودەنگییەک دەبیسترێت و ئەویش ئەوەیە کە تەواوی گردوپەڕییەکانی ئەم ڕێککەوتنە ناڤۆکییە بەم ئەنجامە گەییشتوون کە ھیچ ڕێگاچارەیەک باشتر لە ڕێککەوتنی بەرجام و ھیچ ڕەوتێک بێجگە لە ڕاپەڕاندنی تۆکمەوتەواوی بەرجام لە ئارادا نییەو ئەمەشەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ ئێران.
بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس، «حەسەن ڕۆحانی» ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت وتیشی: لەو شانازییانەی ئەم دەوڵەتە ئەمەیە لە ماوەی ساڵانی ٩٧و ٩٨و٩٩و سەرەتای ساڵی ١٤٠٠ سەرباری تەواوی سەختی و گوشارەکانی شەڕی ئابووری و توندترین بایکۆتەکان، وڵاتی بە جۆرێک بەڕێوە بردووە کە نەک ھەر دۆستانی ئێمە بەڵکو دوژمنانیش دانیان بەوەدا ناوە «ئەوپەڕی گوشار»ی ئەمریکا شکستی ھێناوە.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: مسۆگەر کرانی ئەم سەرکەوتنە لە سای خۆڕاگری و ڕاوەستانی جەماوەرو ڕێنوێنیەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بووە.
ڕۆحانی بەدەربڕینی ئەمەی کە ئاشتیانە بوونی چالاکیی ناڤۆکیی ئێران گەییشتووەتە گوێی خەڵکانی جیھان، وتیشی: ئێمە بەدووی ئەوەدا نین کە چالاکیی نائاشتیانە بکەین، ئەمەی کە وتمان لە ئێستادا پاشکۆی پەیوەست ڕاناپەڕێنین، سانتریفیوژی تازەو نۆژەن کارا دەکەین، ھەر ھەمووی کاتییە. ئەگەر ئەوانە بگەڕێنەوە بۆ تەواوی بەڵێنەکانیان دیارە ئێمەش تەواوی بەڵێنەکانمان جێبەجێ دەکەین.