پێداگریی زەریف لەسەر ناسینی ئەنجامدەرانی دەستدرێژی بۆسەر کونوسولخانەی ئێران لە کەربەلا
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە لەسەر ناسینی ئەنجامدەرانی دەستدرێژی بۆسەر کوونسولخانەی ئێران لە کەربەلا .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، بە دوای دەستدرێژیی کەسانێک بۆسەر کونسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کەربەلای پیرۆز ، محەمەدجەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لە گەڵ فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ناڕەزایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە حاند ئەمجۆرە کردەوانەی بەپێچەوانەی یاسا و نەریتە دیپلۆماتیکیەکان و پێشێلکردنی بڕگەکانی کۆنڤانسیۆنی 1963 ی ڤیەنا بە ئاگاداری ئەو گەیاند .
زەریف بە بیرخستنەوەی بەرپرسایەتی حکومەتی عێراق لە بارەی دەستەبەرکردنی ئاسایشی شوێنە دیپلوماتیکیەکان لەم وڵاتەدا ، وێڕای داواکردنی بەدواداچوونی شێلگیرانەی حکومەتی عێراق لە بارەی ناسینی ئەنجامدەرانی ئەمجۆرە جوڵە نایاساییانە ، ھیوای خواست بە جددی بوونی حکومەتی عێراق و ھێزەکانی پاراستنی ئاسایش لەم وڵاتە ، ئەمجۆرە رووداوانە دوپات نەبنەوە .
فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراقیش لەم وتووێژە تەەلفۆنیەدا وێڕای دەربڕینی داخ و مخابن لە روودانی ئەمجۆرە ھەنگاوە توند و تیژانە جەختی کردەوە لەسەر دابینبوونی ئاسایشی دیپلۆمات و شوێنە دیپلوماتیکیەکان لە عێراق و گوتی : فەرمانی توندکردنی رێوشێونی پاراستن لەمبارەوە دەرچووە .