ھاودەردی دەربڕینی کۆمەڵێک لە کارگێڕانی پەروەردەوبارھێنانی ئێران لەگەڵ بنەماڵەی قوتابیانی قوتابخانەی سەییدۆششوھەدای ئەفغانستان
کۆمەڵێک لە کارگێڕانی پەروەردەوبارھێنانی ئێران لە دیدار لەگەڵ باڵوێزی ئەفغانستان لە تاران ئەوپەڕی ھاودەردی و سەرەخۆشیی خۆیانیان ئاراستەی بنەماڵەی قوتابیانی قوتابخانەی سەییدۆششوھەدای ئەفغانستان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی خوێندکاران، لە دیدارەکەدا کە دوابەدوای ڕووداوە تیرۆریستییەکەی ئەم دواییە لە قوتابخانەیەکی کابۆل ئەنجامی گرت، نوێنەرانی کۆمەڵەی لاوی کارگێڕانی پەروەردەو بارھێنانی ئێران بە ئامادە بوون لە شوێنی باڵوێزخانەی ئەفغانستان لە تاران ئەوپەڕی ھاودەردی و سەرەخۆشیی خۆیانیان ڕاگەیاند.
ھەروەھا کتێبێکی بایەخمەندی ئاسەواری خۆشنووسیی خەتتی نەستەعلیقی پارسیش وەکو یادمانێک لە لایەن کۆمەڵەی ڕۆشنبیرانی لاوو کارگێڕانی پەروەردەو بارھێنانی ئێران پێشکەشی باڵوێزخانەی ئەغفانستان لە تاران کرا.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە ھەشتەمی مای سێ تەقینەوەی پەیتاپەیتا لە نزیکی قوتابخانەیەکی کچانە لە ناوچەی «دەشت بەرچی» لە شاری کابۆل ڕووی دا کەخ لانیکەم ٥٥ کوژراوو پتر لە سەد برینداری لێ کەوتەوە.