وتەبێژ : بابەتێک بە ناوی رێککەوتنی بەرایی لە دانوستانەکانی ڤیەنا بوونی نیە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە بابەتێک بە ناوی رێککەوتنی بەرایی لە دانوستانی ناڤۆکی دا بوونی نیە ، گوتی : رێژەیەکی بەرچاو لە پرسە اەکان لە کارگروپە سێینەکان دا تەواو بووە و رێژەیەکیش پێویستی بە بڕیاری سیاسیی ھەیە .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە وتنی ئەوەی کە پرسێکمان بە ناوی ڕێککەوتنی سەرەتایی لە ڕەوتی دانوستانەکانی ڤیەنا نییە، وتی: هیچ ڕێککەوتنێک ناکرێت مەگەر ئەوەی کە لەسەر هەموو شتێک ڕێککەوتن بکرێت.
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی قسەکانی خۆی بە ئیدانە کردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خەڵکی فەلەستین و غەززە دەستپێکرد.
ناوبراو وتیشی: بە داخەوە لە سێبەری پاڵپشتی هەندێک دەوڵەتی ڕۆژاوایی هێرشەکانی ئیسرائیل زیادی کردووە و خەڵکی فەلەستینیش بۆ بەدەست هێنانی مافی خۆیان شەڕ دەکەن و ئەوە مافی خۆیانە کە تا دەستخستنەوەی سەرجەم مافەکانیان، بەرخۆدان و خۆڕاگری ڕەوا بکەن.
سەعید خەتیب زادە لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە هەندێک هەواڵ لەسەر ڕیککەوتنی سەرەتایی ئێران و 1+4 ڕایگەیاند: هێشتا گفتوگۆکان لە ڤیەنا درێژەی هەیە و هەر سێ کارگرووپە چالاکەکەی دانوستانەکان، کاری خۆیان ئەنجام دەدەن.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە بابەتێک بە ناوی ڕێککەوتنی سەرەتایی لە دانوستانەکانی ڤیەنا بوونی نییە، وتی: هیچ ڕێککەوتنێک ناکرێت مەگەر ئەوەی کە سەبارەت بە هەموو شتەکان ڕێککەوتن بکرێت.