خەتیبزادە : تراژدیا لە کەنەدا روویداوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەویە ێئران بە ئاماژە بە بڵاوبوونەویە ھەواڵی دۆزرانەوەی گۆڕی بە کۆمەڵی منداڵانی خۆجێیی لە کەنەدا گوتی ، تراژدیایەکی گەورەی مرۆیی لە مێژووی ئەم وڵاتەدا روویداوە .
سەعید خەتیبزادە لەپرێس کونفڕانی حەوتانەی خۆی دا لە وڵامی پرسیاسرێک دا گوتی ، جێی داخ و مابنە وڵاتێک کە خۆی لەخ ژێر دەمامکی مرۆڤدۆستانەدا دەشارێتەوە ، ئەو کارەستانەی لە مێژووەکەی دا ھەن .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیکردەوە ، پرسی خەڵکانی خۆجێی لە حاڵەتە گرنگەکان لە مێژووی کەنەدایە .
نابراو لە وەڵام بە پرسیارێک لەسەر ئەوەی کە ئایا ئەگەری هەیە خولی پێنجەمی دانوستانی ڤیەنا، خولی کۆتایی گفتوگۆکان بێت؟ وتی: ئەگەر بابەتە سەرەکییەکان چارەسەر بکرێت، دەتوانێت خولی کۆتایی دانوستانەکان بێت. نابێت لەسەر دوایین خول پەلە بکەین. دانوستانەکان پێشکەوتنی لە سێ کارگرووپ دا هەبووە و ئێستا چارەسەریی پرسە سەرەکییەکان دەستی پێکردووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: هەموو گەمارۆ ناڤۆکییەکانی ئەمریکا و سەرجەم گەمارۆگەلێک کە ترامپ سەپاندبووی ئەبێ لاببرێن و لە هەمان کاتیشدا لێی دڵنیا بین .
خەتیب زادە لە وەڵام بە پرسیاری هەواڵنێری مێهر لە سەر ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕۆیتڕیز لەسەر کەڵکوەرگرتنی ئەمریکا لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێران وتی: لە کاتی سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەمریکاوە واتا بیل کلینتۆن، نەوت لە ئێران نەکڕدراوە و پێدەچێت پرسێکی دیکە بێت کە ئێستا هیچ ئایدیا و ڕوانگەیەکەم لەسەری نییە.
خەتیب زادە سەبارەت بە ناردنی زیارەتکارانی ئێران بۆ حەجی ئەمساڵیش وتی: دانوستانی بەرفراوانمان ئەنجام داوە، بۆ ئەوەی کە بتوانین ئەمساڵ زیارەتکارمان هەبێت.