حوزه‌یران 06, 2021 15:46 Asia/Tehran
  • ڕوودانی بوومەلەرزە لە پارێزگای ئیلامی ڕۆژئاوای ئێران

بوومەلەرزەیەک بە گەورەیی پێنج پۆیینت دوو ڕیختەر لە قوڵایی نۆ کیلومەتریی زەوی «ساڵح ئاباد»ی پارێزگای ئیلام لە ڕۆژئاوای ئێرانی ھەژاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، ناوەندی تۆمار کردنی بوومەلەرزەی ئێران سەر بە دامەزراوەی ژیۆفیزیای زانکۆی تاران ڕایگەیاند: سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە بوومەلەرزەیەک بە گەورەیی پێنج پۆیینت دوو  ڕیختەر «ساڵح ئاباد»ی شارستانی «میھران» سەربە  پارێزگای ئیلام لە ڕۆژئاوای ئێرانی ھەژاند.

ئەم بوومەلەرزە نیوە قورسە لە پارێزگاکانی دراوسێی ئیلام لەوانە کرماشانیش ھەستی پێ کرا.

«ئایەت قەیسەر بەیگی» بەڕێوەبەری گشتیی قەیرانی پارێزگای ئیلام وتی: تاقمەکانی فریاکەوتن ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە لە «ساڵح ئاباد»کراون.

بە قسەی بەڕێوەبەری گشتیی قەیرانی پارێزگای ئیلام ، ھەتا ئێستا ھیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە زیانە شیمانەییەکانی ئەم بوومەلەرزەیە ڕانەگەیەندراوە.

«ئەسەد قاسمی» فەرمانداری شارستانی میھرانیش وتوویەتی: چەند گروپێکی بەراورد کردن ڕەوانەی شوێنی بوومەلەرزەوەکە لە «ساڵح ئاباد» کراون و وەک باسی دەکرێت ھەتا ئێستا قوربانیی لێ نەکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ