ناڕەزایەتی ئێران بە بڕیارەکەی سعودی لە بارەی حەجەوە
نوێنەری رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بۆ کاروباری حەج ، رەخنەی گرت لە بەرتەسکی دانان بۆ زیارەتکارانی بیانی لە حەجی ئەمساڵ دا .
حکومەتی عەرەبستان رایگەیاند رێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ بە هۆی نیگەرانیەکانی سەرچاوەگرتوو لە بڵاوبوونەوەی کۆڕۆنا تەنیا 60 هەزار زیارەتکاری ڤاکسینەکراوی دانیشتووی ئەم وڵاتە دەگرێتەوە .
سەید عەبدولفەتاح نەواب ، نوێنەری رێبەری باڵای شۆڕش بۆ کاروباری حەج و زیارەت بە ئاماژە بە بڕیاری عەرەبستان کە دەرنگیش راگێندرا ، گوتی : هەروەک ساڵی رابردوو عەرەبستان لە بارەی شەرتومەرجی بەڕێوەچوونی حەج و شێوەی بەڕێوەچوونی زۆر خاوەخاوەی کرد لە کاتێک دا کە دەیتوانی بە شێوەی سنووردار زیارەتکار لە وڵاتانی بیانی وەرگرێ .
بە پێی بڕیاری عەرەبستان ، رێوڕەسمی حەجی 2021 ک لە نێوەڕاستی مانگی تەمووز بەڕێوەدەچێت و تەنیا کەسانی نێوان تەمەنی 18 تا 65 ساڵ کە ڤاکسینی کۆڕۆنایان وەرگرتووە دەتوانن تیێدا بەشدار بن .