ئیبراھیم ره‌ئیسی داوا له مسته‌فا کازمی ده‌کات سه‌ردانی تاران بکات
ئیبراھیم ره‌ئیسی سه‌رۆک کۆماری ھه‌ڵبژێردراوی ئێران، مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق بانگھێشتی تاران ده‌کات.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق بڵاویکرده‌وه، مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق به ته‌له‌فۆن پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتنی، له ئیبراھیم ره‌ئیسی سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئێران کردووه و جه‌ختیشی له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات و زیادکردنی ھه‌ماھه‌نگییه ھاوبه‌شه‌کانی نێوان عیراق و ئێران کردووه‌ته‌وه ، له بواره‌کانی ئابوری و ئه‌منی و روبه‌روبوونه‌وه‌ی تیرۆر.
لای خۆشیه‌وه ئیبراھیم ره‌ئیسی سه‌رۆک کۆماری ھه‌ڵبژێردراوی ئێران، سوربوونی وڵاته‌که‌ی له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێش بردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ عیراق پیشانداوه و مسته‌فا کازمیشی بانگھێشت کردووه، تاک,و له نزیکترین کاتدا سه‌ردانی تاران بکات.