فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران لە سنە : ئێمە کوردستان بە دلێری و سەربەرزییەوە دەناسین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i399004-فەرماندەی_گشتیی_سپای_پاسداران_لە_سنە_ئێمە_کوردستان_بە_دلێری_و_سەربەرزییەوە_دەناسین
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران وتی: دوژمنان پیلانگەلێکی وەیشوومەیان بۆ ئۆمەتی ئیسلام داڕشتووە و بەدوای دابەشکردنی وڵاتانی ئیسلامین بەڵام خەڵکی وریای ئێران ئاڵاهەلگری ڕووناکایین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 26, 2021 10:04 Asia/Tehran
  • فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران لە سنە : ئێمە کوردستان بە دلێری و سەربەرزییەوە دەناسین

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران وتی: دوژمنان پیلانگەلێکی وەیشوومەیان بۆ ئۆمەتی ئیسلام داڕشتووە و بەدوای دابەشکردنی وڵاتانی ئیسلامین بەڵام خەڵکی وریای ئێران ئاڵاهەلگری ڕووناکایین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر حسێن سەلامی یەکشەممە شەو لە کۆڕی یادی شەهیدانی سنە وتی: جێێ شانازییە کە ئەمڕۆ لە کۆڕی بنەماڵەی بەڕێزی شەهیدانی پارێزگای پڕ لە شانازی کوردستانین.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە کوردستان بە سەرفرازی و دلێری و جوامێرییەوە دەناسین.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: دوژمنانی ئۆمەتی ئیسلامی پیلانگەلێکی وەیشوومەیان بۆ ئۆمەتی ئیسلامی داڕشتووە و بەدوای دابەش کردنی وڵاتانی ئیسلامین و بەدوای ئەوەدان کە هەژاری، دواکەوتوویی، نائەمنی و جودایی لە نێو ئۆمەتی ئیسلامی پەرە پێبدەن.