ئەبولفەزل عەمویی: چوارچێوەی سیاسەتی ئێران لە بارەی بەرجامەوە ناگۆڕدرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i399161-ئەبولفەزل_عەمویی_چوارچێوەی_سیاسەتی_ئێران_لە_بارەی_بەرجامەوە_ناگۆڕدرێت
ئەندامی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە چوارچێوەی سیاسەتی ئێران لە بارەی بەرجامەوە ناگۆڕدرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 30, 2021 08:34 Asia/Tehran
  • ئەبولفەزل عەمویی: چوارچێوەی سیاسەتی ئێران لە بارەی بەرجامەوە ناگۆڕدرێت

ئەندامی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە چوارچێوەی سیاسەتی ئێران لە بارەی بەرجامەوە ناگۆڕدرێت.

«ئەبولفەزل عەمویی» ئەندامی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی ھەینی لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا وتی: دانوستانەکانی ڤییەنا دوای دامەزرانی فەرمیانەی دەوڵەتی تازەی ئێران بەردەوام دەبێت، بەڵام چوارچێوەی ئەو دانوستانانەی کە بەرلەمە بۆ دانوستان ڕەچاو کرابوو ناگۆڕدرێت.

ئەندامی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتیشی: ھۆکاری دواکەوتنی بە ئەنجام گەییشتنی دانوستانەکان ھەڵوێستی لایەنی ئەمریکی بوو کە ئەوەی وا بە قسە دەیگوت دەبا لە دەقی دانوستانەکانیش دا باسی کردبا، کەچی نەیکرد.

عەمویی وتیشی: کاربەدەستانی ئەمریکی گەلێک جار ئاماژەیان بەم بابەتە کردووە کە سیاسەتی ئەوپەڕی گوشاری دژی ئێران شکستی ھێناوە، بەڵام سەرباری ئەمەش پێ لە سەر ڕاگرتنی بایکۆتەکان دادەگرن و تەنانەت ھەوڵیش دەدەن کە بابەتگەلێکی دیکە لە دانوستانەکان زیاد کەن.

بە قسەی عەمویی، لایەنی ئەمریکی بە لەبەر گرتنی ھەڵوێستب نادروست و ھەڵە ڕەوتی دانوستانەکانی درێژتر کردەوە.