خه‌تیب زاده : کاربه‌ده‌ستانی ئێستای ئه‌مریکا هه‌ر هه‌مان ڕێگای فه‌شه‌لی ھێناوی ده‌وڵه‌تی پێشوویان گرتۆته به‌ر
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له کاردانه‌وه به بایکۆته دژه ئێرانییه‌کانی کۆشکی سپی جه‌ختی کرد: کاربه‌ده‌ستانی ئێستای ئه‌مریکا هه‌ر هه‌مان ڕێگای فه‌شه‌لی ھێناوی ده‌وڵه‌تی پێشوویان گرتۆته به‌ر.
سه‌عید خه‌تیب زاده، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له کاردانه‌وه به بڕیاری خه‌زنه‌داریی ئه‌مریکا له‌مه‌ڕ دانانی ناوی چوار شاروومه‌ندی ئێرانی له لیستی بایکۆته‌کانی ئه‌مریکا به تۆمه‌تی بێ بنه‌ما وتی: کاربه‌ده‌ستانی ئێستای ئه‌مریکا هه‌ر هه‌مان ڕێگای فه‌شه‌لی ده‌وڵه‌تی پێشوویان گرتۆته به‌ر.
خه‌تیب زاده وتیشی: پشتیوانان و سوودبهرانی بایکۆت له ئه‌مریکا هه‌گبه‌ی بایکۆته‌کانی خۆیان به هۆی خۆڕاگریی بێ وێنه‌ی ئێران به به‌تاڵ بینیوه و ئه‌مجاره ئیتر ڕوویان کردۆته سناریۆ و چیرۆکی هالیڤوودی وهه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و که‌شی سه‌رچاوه‌گرتوو له بایکۆت هه‌ر بۆ خۆیان زیندوو ڕاگرن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران راشیگه‌یاند: واشینگتۆن ده‌بێ بزانێ که ڕێگایه‌کی دیکه‌ی له‌به‌رده‌مدا نییه، جگه له واز هێنان له خوو و خده‌ی بایکۆت کردن و ده‌کارهێنانی جۆرە ئاخافتن و ئاکاری به‌ڕێز و حورمه‌ت له‌گه‌ڵ ئێران.