بەدواداچوون بۆ دۆسیەی بکەران و پێکەرانی تیرۆری شەھید «سولەیمانی»
ئهیلوول 19, 2021 15:13 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: دۆسیەی دادەڤانی دژی بکەران و پێکەرانی تیرۆری شەھید سەردار«سولەیمانی» پێکھاتووەو بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.
«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە پرێس کۆنفرانسی حەوتانەی دا لەگەڵ پەیامنێران سەبارەت بە دەرەنجامی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی تیرۆری شەھید سەردار«سولەیمانی» وتی:سکاڵانامەکان ئامادە کراون و لە بارەی تۆمەتبارانی ئەم دۆسیەیە چ لە ئەمریکاو چ لە وڵاتانی دیکەو تەنانەت بنکەکانی یارمەتیدەری ئەو تاوانە بڕیارە بەدواداچوون بکرێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: چۆنیەتیی پێ و شوێن گرتنی دۆسیەکە لە دامەزراوە نێونەتەوەییەکانیش تاوتوێ کراوە و ھیوادارین بەرلە دووھەمین ساڵگەڕی شەھیداکرانی سەرداری سەرلەشکر «قاسم سولەیمانی» شایەتی بەرپا کرانی دادگەی ئەو تیرۆرە بین.