ئه‌یلوول 23, 2021 09:43 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە: وتووێژی دوو قۆڵیی باشمان لەگەڵ عەرەبستاندا ھەبووە

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو پەیوەندیی ڕێک و پێک تر لە نێوان ئێران و عەرەبستاندا دامەزراوە، وتی: لە بارەی بابەتگەلی دوو قۆڵییەوە وتووێژی باش ئەنجامی گرتووە.

«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئێران لە بارەی دوایین ڕەوشتی وتووێژەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان، وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو چەند خولی دانوستان و وتووێژمان لەگەڵ دەوڵەتی عەرەبستاندا لە بەغدا، ھەبووە، وتیشی: لە بارەی ئاسایشتی کەنداوی فارسیشەوە پێشکەوتنمان لە وتووێژەکاندا بەرچاو بووە.

خەتیب زادە وتیشی: ئەم وتووێژانە قەت ڕانەگیراون و دوای ھاتنە سەر کاری دەوڵەتی سیانزەھەمیش لە ئێراندا لە ئاستێکی لەبردا پەیامەکان ئاڵووێر کراون.

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وتیشی: ئەگەر دەوڵەتی پاشایەتیی عەرەبستانی سەعودی بە بڕشتانە سەیری ئەو پەیامەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بدات کە ڕێگاچارەی گرفتەکانی ناوچەکە لە خودی ناوچەکەدایە و دەبێ بە میکانیزمێکی ھەمە لایەنەی ناوچەیی بگەین، ئەوسا ئێمە دەتوانین پەیوەندییەکی پاوەجێ و باشمان لە نێوان ھەردووک وڵاتە ھەرە گرینگەکەی ناوچەکە واتە ئێران و عەرەبستان ھەبێت.

«سەلمان بن عەبدولعەزیر» پاشای عەرەبستان ڕۆژی چوارشەممە لە وتاردانەکەی بۆ کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ھیواداریی دەربڕی کە دانوستانەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران متمانەو دڵنیایی لێ بکەوێتەوە.

سەرپەیڤ