تشرینی یه‌که‌م 01, 2021 15:45 Asia/Tehran
  • حسەینی: مەشقی «فاتیحانی خەیبەر» وشداری دانێکە بە ڕژێمی زایونی

یاریدەری پەرلەمانیی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، مەشقی سەربازیی «فاتیحانی خەیبەر»ی ھێزی زە وینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک وشداری دانێک بە ڕژێمی زایونی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید موحەممەد حسەینی» یاریدەری پەرلەمانیی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی ھەینی لە توییتێکدا نووسی: ناوی مەشقەکەی ئەرتەش تەواو زیرەکانە دیاری کراوە. پێغەمبەری ئەکەرەم(ص) پیلانی سەرکردەکانی جولەکەی بە فەتحی خەیبەر پوچەڵ کردەوە.

یاریدەری پەرلەمانیی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: مەشقی سەربازیی «فاتیحانی خەیبەر» وشداری دانێک بە ڕژێمی زایونی  کە ئەگەر لە بارەی سنوورەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ھەڵەیەک بکات، لەگەڵ وەھا کاردانەوەیەکی گورچکبڕدا بەرەوڕوو دەبێتەوە کە ئیدی پێویست بە چاوەڕوانیی ژمارەی ٢٥ ناکات.

مەشقی سەربازیی «فاتیحانی خەیبەر»ی ھێزی زە وینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، ئەمڕۆ ھەینی بە بەشداریی تیپەکانی ٢١٦ی زرێدار،٣١٦ی زرێدار، تیپی ٢٥، تاقمی ١١ی تۆپخانە،تاقمی خۆفڕ، جەنگاڵ، تاقمی ٤٣٣ی ئەندازیاریی جەنگی و بە پشتیوانیی کۆپتەرەکانی بەشی ئاسمانیی ئەم ھێزە لە ناوچەی باکووری ڕۆژئاوای ئێران دەستی پێ کرا.

 

سەرپەیڤ