دەسپێکی پێوەندیی ئابووریی ئێران و عەرەبستان بە ھەناردەی 39 ھەزار دۆڵاریی
تشرینی یهکهم 18, 2021 15:34 Asia/Tehran
وتەبێژی گومرکی ئێران باسی دەسپێکی پێوەندیی ئابووریی ئێران و عەرەبستان دەکات بە ھەناردەی 39 ھەزار دۆڵاریی .
روحوڵڵا لەتیفی وتەبێژی گومرکی ئێران رۆژی دوشەممە لە وتووێژ لە گەڵ ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆن دا گوتی : دوای ساڵ و نیوێک دابڕانی پێوەندیی ، ھەناردە کردن بۆ عەرەبستان ھاوکات لە گەڵ دانوستانی نێوان دوو وڵات روویداوە کە ھەواڵێکی خۆشە .
لەتیفی گوتیشی : لە 39 ھەزار دۆڵار ھەناردە بۆ عەرەبستان ، 6 ھەزار دۆڵار بۆ ھەناردەی کاشی و 33 ھەزار دۆڵار بۆ ھەناردەی جامی کۆرەوی پێویستی نیشانەکانی رێگاوبانە .
وتەبێژی گومرکی ئێران دەسپێکی ھەناردە بۆ عەرەبستان لە حکومەتی سێزدەھەمی بە نیشانەی کرانەوەی پێوەندیی سیاسی و ئابووریی و فەرھەنگیی دوو وڵات زانی .